ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٨ بەڕێز د. شوانە ئاکۆیی بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و دڵنیایی جۆری لە پەیمانگەکەمان، لە بەرنامەی ماڵی 8 لە کەناڵ 8 میوانداری کرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی سیڤیەکی مۆدێرن و کاریگەر و ڕێکارەکانی خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار بە گونجاوترین ڕێگا.

لە میانی بەرنامەكە د.شوانە ئاكۆیی بە وردی باسی لەو پرسیارانە کرد، کە لە چاوپێکەوتنی کاردا دووبارە دەبنەوە و وەڵامی گونجاوی دەستنیشان کرد بۆ ئەو كەسانەی كە دەچنە چاوپێكەوتنەوە لەگەڵ لایەنی بەرپرس.

ئاماژەی بۆ ئەو جۆرە ڕێنماییانە كرد كە هاوکاری باشی کاندیدەکان دەکەن بۆ بەدەست هێنانی وادەی چاوپێکەوتنی کار و سەرکەوتن لە چاوپێکەوتنەکەدا.

لینکی تەواوی بەرنامەکە:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *