بەشی کارگێڕی کار و ئۆفیس یەکێکە لە بەشە سەرەکی وگرنگەکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین.

خوێندن لەم بەشەدا تەنها دوو ساڵە،خوێندکاران لەم بەشەدا بەشێوەیەکی سەردەمیانە فێری بنەماکانی بەڕێوەبردن و کارگێڕی و ئابووری و ژمێریاری و ئامار دەکرێن، وە هەروەها ڕادەهێنرێن کە چۆن بازاڕگەڕی بکەن و کاری سەربەخۆی خۆیان بەڕێوەببەن، وە ئیش بکەن لە هەموو ئۆفیسێک لە کەرتی گشتی بێت یاخود لە کەرتی تایبەت بێت، وە خوێندکاران ئاشنادەکرێن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەو بوارەدا بۆ بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانیان.

هەموو وانەکان لەبەشی کارگێڕی کار و ئۆفیس لەلایەن مامۆستای بەتوانا و شارەزا و بە ئەزموون و پسپۆڕ دەوترێنەوە بەشێوەیەکی سەردەمیانە، وە خوێندکاران دەتوانن لە کەشێکی لەبار و گونجاو بەشێوەیەکی ئارام و ڕێک و پێک گەشە بەتواناکانیان بدەن و خۆیان بەرەو پێش ببەن.دەرچووانی ئەم بەشە داهاتویەکی زۆر باشیان هەیە لەبەر ئەوەی هەلی کارکردنی زۆر هەیە لەو بوارەدا و بەئاسانی دەتوانن کار بکەن لە هەموو دامەزراوەکان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و ڕێخراوەکان.