❖ ⁠ یەکەمین پێشانگای کارسازی RTVI بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو
 ⦾ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی  ٨/١٢/٢٠٢٤ بە ئامادەبونی بەڕێز(حسێن محمود) قائیمقامی قەزای ڕانیە و بەڕێز (مصطفی رسول) یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری قەزاکان و سەرجەم بەڕێوەبەر و نوێنەرانی حکومی و لایەنە سیاسسیەکان یەکەمین پێشانگای کارسازی لە لایەن خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کاری پەیمانگەکەمان بەڕێوەچوو.
⦾ لە پێشانگاکەدا چەندین بیرۆکەی پڕۆژەی گرنگ لەلایەن خوێندکاران نمایشکرا، کە دەبێتەهۆی دابینکردنی چەندین هەلی کاری گرنگ لە دەڤەرەکەدا.